#زیاد جەبار# سەرۆکی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ هەڵبژاردن کار بە یاسایەک دەکرێت کە هی 30 ساڵ پێش ئێستایە، بۆیە هەموو لایەکمان درک بەوە دەکەین یاساکە کەموکووڕی تێدایە و پێویستدەکات ئێمە یاسایەکی نوێمان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی یەک بازنەیی باوی نەماوە ناتوانێت هاوسەنگیی نێوان ناوچەکان و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت، #سلێمانی# ژمارەیەکی زۆر کریستیان تێدایە کە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوو یەک جاریش کریستیانیەکی سلێمانی نوێنەریان لە پەڕڵەمان نەبووە و لای ئێمە ئەمە غەدرە لە کریستیانیەکانی سلێمانی کراوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕاشیگەیاند: یەکێتی هەرگیز ناچێتە هەڵبژاردنێکەوە کە پارتی لە بەرژەوەندی خۆی ڕێگە نەدات تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوه. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 713
Escriba su comentario sobre este artículo!