مەتەڵ ئەوەیە لەناو زیندوانا
لەسەر چوار ئەڕوا لەبەیانیاننا
کەچی نیوەڕۆ لەسەر دوو ئەڕوا
ئیشکەرە وریا ئەخوات و ئەڕوا
دەمەوئێواران لەسەر سێ ئەڕاو
تابەرەومردن مل ئەنێ و ئەڕوا
مەبەست لە قۆناگەکانی تەمەنی مرۆڤە، منداڵی بچووک لەسەر چوارپەل ئەڕوات، ئەم قۆناغەی تەمەنی بە کاتی بەیانی چواندووە. هەروەها نیوەڕۆی بە قۆناغی گەنجی چوواندووە کە مرۆڤ توانای کارکردنی هەیە. کاتی ئێوارەی بە پیری چواندووە کە بە دوو قاچ و گۆچانێک ئەڕوات. [1]
وەڵام: (قۆناغەکانی تەمەنی مرۆڤ)
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 361
Escriba su comentario sobre este artículo!