ئۆفەرێکی نوێ لە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوەپیاوێک بکوژە و فەوجێک بە دیاری وەربگرە #دیدار لەتیف# پارتی سەرەڕای ئەوەی بانگەشەی سەروەری یاسا و ملکەچبوون بۆ یاسا دەکات بەڵام #هەولێر#ی پایتەختی کوردستانی کردۆتە مۆڵگەی لە یاسا هەڵاتووان و بکوژان، نەک بە تەنیا داڵدەدانیشیان بەڵکوو تەنانەت ئیمتیازاتێکی زۆریان پێدەدات و فەوج و گرووپی چەکداریان بۆ دادەمەزرێنێت و لە پارەی ئەو نەوتەی کردویانە لەعنەت و بەش و قوتی خەڵکی ئەم وڵاتەیە، خەرجییەکی زەبەلاحیان بۆ خەرج دەکات و پڕ چەکیان دەکات.کورد وتەنی پێدەچێت پارتی ئەو گرووپە چەکداریانە و سەرانی لە یاسا هەڵاتوویانی بۆ ڕۆژی ڕەشی خۆی هەڵگرتبێت و ڕۆژێک لە دژی نەیارانی بەکاریانبهێنێت.ئەوەتا پارتی #عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک# ی لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# کرد بە گژ خەڵکدا و کارمەندێکی قارەمانی ئاساییشی پێ شەهیدکرد، شەهیدکردنی ئەو کارمەندەشی کردە دیاری موبایەعە پێدانی بە ڕێبازەکەی و فەوجێکی 700 کەسی بۆ دامەزراند و پڕچەکی کردوون، ئێستا لە هەولێر جرت و فرتیەتی و کەس پێی ناڵێت پێت خوار دانا و کارمەندێکی قارەمانی ئاساییشت شەهید کرد، سەرەڕای ئەوەی ئەو کارمەندەی ئاساییش کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بووە کە وەزیرەکەی پارتییە. کاتژمێر 12 و 45 دەقیقەی، ڕۆژی #04-03-2020# لە بەردەم دەرگای دادگای حاجیاوا، سەمەد بێتواتەیی باوکێک و دوو برای شەهیدکرد و هەڵھات، دوای 20 ڕۆژ سەمەد بێتواتەیی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بەیعەتی بە پارتی داو بووە پارتی، نەک ڕادەستی دادگا نەکرا، بەڵکوو ئیمتیازاتی پێدرا و فەوجێکی بۆ دامەزرێنراو ئەوانیش مووچەکانیان هەر لە پارەی نەوتە نەعلەتییەکە پێدەدرێت. یەکێکی تر لە یاسا هەڵھاتووە داڵدەدراوەکان لە پایتەختی کوردستان، (سەلمان ئەمین قادر) ناسراو بە #ئەژی ئەمین#ە، ناوبراو دوای دزینی چەندین بەڵگەی ڕەسمی و ئەنجامدانی کاری دوور لە یاسا بەرەو هەولێر هەڵھات و پاڵیدایە پاڵ پارتییان، ئێستا سەلمان خاوەنی فەوجی خۆیەتی و تەنانەت گرووپە چەکدارییەکەشی بۆ هەڕەشەکردن و دژایەتیکردن بەکاردەهێنێت، بێ ئەوەی هیچ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بتوانێت نقەی لێوەبێت بەرانبەری. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 610
Escriba su comentario sobre este artículo!