#پارتی دیموکراتی کوردستان# دەیەوێت بێ گەڕانەوە بۆ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات و چیتر چاوەڕێی وەڵامی لایەنەکان ناکات.
پلانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە دوای کۆتایی هاتنی پشووی زستانەی پەڕڵەمانی کوردستان، پەڕڵەمانی کوردستان دەست بە ڕێ و شوێنەکانی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات..ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان نەهاتنە ژێرباری دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئەوا پارتی لە ڕێگەی ئەو زۆرینە پەڕڵەمانییەی لەگەڵ کورسی کۆتاکان هەیەتی بەکاردەهێنێت و کۆمسیۆن کارا دەکاتەوە.
پارتی دەیەوێت لە کۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و پێویست بەوە نەکات چیتر ماوەی کارکردنی پەڕڵەمانی کوردستان درێژبکرێتەوە.
لای خۆشییەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستا #20-01-2023# بەبێ هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئامادە نییە بچێتە ژێرباری دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 619
Escriba su comentario sobre este artículo!