#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان پێشوازیکرد لە ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵی نوێی بەڕیتانیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا #ئاسۆ مامەند# و #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ وێڕای پیرۆزبایی کردن لە کونسوڵی نوێی بەڕیتانیا لە هەرێم، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوایکرد هاوکاربێت لەبەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان.
لە درێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و ئێراق، ئازادی ڕادەربڕین و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوەکرا، هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و حومکڕانییەکی تەندرووست لە وڵاتدا.
سەبارەت بە هەماهەنگییە کەلتووری و فەرهەنگییەکان هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان بەڕیتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 750
Escriba su comentario sobre este artículo!