جگە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیەکانی دیکەی هەرێم و سەرجەم حزبە سیاسییەکانی هەرێم دژی ڕووداوی شەهیدکردنی خێزانەکەی هەرێمی کوردستان لە تورکیا هەڵوێستی خۆیان نیشانداوە.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 24 کاتژمێر بەسەر ڕووداوی شەهیدکردنی پێنج هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە تورکیا، تا ئێستا #20-01-2023# #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێم هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەڕمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە و بێدەنگیی هەڵبژاردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەریەکە لە سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، سەرۆکی پارتی، سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی زۆربەی حزبەکانی هەرێمی کوردستان بەرانبەر ئەو ڕووداوە هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.
بەرەبەیانی#19-01-2023# لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای #مێردین#ی باکووری کوردستان چوار کەسی دوو خێزانی باشووری کوردستان لە ئۆتۆمبیلێکدا کوژران و یەکێکیش کە بە سەختی بریندار بوو کە دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 435
Escriba su comentario sobre este artículo!