گرنگیی شیعر لە پەڕتووکی پڕۆگرامی خوێندندا
#ڕۆستەم خامۆش#
شیعر، ئەو ژانرە گرنگ و ناسک و جوان و هەست بزوێن و پڕ لە سۆز و چێژبەخشەیە، کە پانتاییەکی فراوانی لەنێو ئەدەبیاتدا داگیرکردووە و گەیشتووە بە ترۆپک. لە ئەدەبیاتی منداڵانیشدا، شیعر هەر پلەی یەکەمی وەرگرتووە و پێگەی تایبەتیی خۆی هەیە و زیاتر لە ژانرەکانی تر نووسراوە.
بۆیە دەمانەوێ باس لە گرنگیی شیعر و ئەدەبی منداڵان بکەین کە لە پەڕتووکەکانی پڕۆگرامی خوێندندا شوێنی بۆ کراوەتەوە و دەخوێنرێ و تا ڕادەیەکی باش بایەخی پێدراوە، بەڵام ڕەنگە وەک پێویست نەتوانرابێ باشترینی ئەو شیعرانە بخرێنە نێو پەڕتووکەکان کە تایبەت بە جیهانە پاک و جوانەکەی منداڵان نووسرابن، بەڵام دانانی شیعر لە پەڕتووکی خوێندنی قوتابخانەدا، کارێکی زۆر باش و ژیرانەیە.
وڵاتانی پێشکەوتوو سوودیان لە ئەدەبی منداڵان وەگرتووە بۆ پەروەردە و فێرکردن، چونکە ئەدەبیاتی منداڵان هاوکات لەگەڵ پەروەردە و فێرکردندا، دەتوانێ ڕۆڵ و کاریگەریی خۆی هەبێ لە بەرەو پێشبردنی پەروەردەدا، چونکە خاڵی هاوبەش لەنێوان ئەدەب و پەروەردەی منداڵاندا هەیە، هەر وەکوو دەبینین لە پەڕتووکی خوێندنەوەدا، لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتییەوە هەتاکو قۆناغی ئامادەیی، شیعری تێدا جێیکراوەتەوە و بووە بە وانەیەکی گرنگ و سوودبەخش و چێژبەخش، بەڕاستی ئەوانەی بیریان لەوە کردووەتەوە کە شیعر بخرێتە نێو پەڕتووکی پڕۆگرامی خوێندن و وەکوو وانەیەک بخوێنرێ، دەڵێین بەڕاستی ئەو کەسانە شارەزا و ئاوەزمەند و ڕۆشنبیر بوون، چونکە زانیویانە شیعر، جگە لەوەی قوتابییان، وەک وانەیەک دەیخوێنن و سوودی لێ دەبینن، حەزی خوێندنەوەشیان زیاتر دەکات و لە بیریشیان ناچێتەوە. بۆ نموونە: ئەو شیعرانەی کە لە قوتابخانەدا خوێندومانن و ئەزبەرمان کردوون، زۆربەمان دوای تەواوکردنی خوێندن و بەڕێکردنی تەمەنێکی زۆریش، هێشتا هەر لە هزرماندا ماونەتەوە. بۆیە پێویستە ئەم بابەتە بە گرنگ بزانرێ و قسەی زیاتری لەسەر بکرێ. بە بۆچوونی من، وا باشە، لە دۆخێکی ئارام و کاتێکی گونجاودا، پێداچوونەوەیەکی ورد و زانستیانە بکرێ بۆ ئەو شیعرانەی، کە لە ئێستادا وەکوو وانە دەخوێنرێن، دەبێ شیعرەکان لە بازنەی ئەدەبی منداڵاندا بن و زۆر بە وردی ڕەچاوی تەمەن و قۆناغەکانی خوێندن بکرێ. بەڵێ پێویستە: (کەسانێکی ئەدەبناس و دەروونناس و شارەزایان و پسپۆڕانی بواری پەروەردە) ، پێداچوونەوەیان بۆ بکەن و ئەو جۆرە شیعرانە جێیان بکرێتەوە و دابنرێن، کە بە شێوازێکی سەردەمیانە منداڵانیان پێ پەروەردە دەکرێن و هانیان دەدەن بۆ: (ژینگەدۆستی و چاکەخوازی، هاوکاری و پێکەوەژیان و تەبایی، ئاشنا کردنیان بە بەها باڵاکان و ڕەوشتە جوانەکان، نیشتمانپەروەری و ئەمانەتپارێزی، ڕاستگۆیی و دەستپاکی، خۆشەویستی و لێبوردەیی.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 928
Escriba su comentario sobre este artículo!