#نیاز عەبدوڵڵا#، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەوە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسویەتی #سۆما خالید# ئەگەر هەر ناوزڕاندنێکیشی ئەنجامدابێت، ئەو هەڵاتونییە لە یاسا و تاوانێکی جینائی ئەنجامنەداوە تا فەرمانی ڕاگرتنی بۆ دەربچێت و لە زیندان بهێڵدرێتەوە، پێویستە تاوانەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەش بەپێی قەبارەی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک بە دیدگای شەڕی عەشایەری و هەڵچونی دادوەر و لایەنی سکاڵاکار.
دەبێت دەستبەجێ سۆما خالید ئازادبکرێت، بەسە بێڕیزکردن بە یاسا و بەکارهێنانی دادگاکان بۆ تۆڵەکردنەوە لە ڕۆژنامەنووس. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 689