بەڕێز بنەماڵەی هونەرمەند (غازی غەفوور)
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری شارەکەمان لە بواری دراما و شانۆ و سینەما (#غازی غەفوور#) مان پێگەیشت.
غازی غەفوور جگە لەوەی هونەرمەندێکی دیاری شارەکەمان بوو، یەکێک بوو لە ئەکتەرە هەر بە تواناکانی بواری شانۆ و دراما و سینەما و ئەستێرەیەکی دیاری نێوەندی ڕۆشنبیری کوردی، بەداخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەس و کار و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی #کوردستان# دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە وانا الیەراجعون
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری #هەولێر#
2023.1.26
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 895
Escriba su comentario sobre este artículo!