فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی ئێراق ئیدانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ بە نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
#ڤیان سەبری عەبدولخالق#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی ئێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە وەکوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕڵەمانی ئێراق بە تووندی نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەبەرانبەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ڕێگریگرتن لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پێمانوایە ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی کاریگەریی نەرێنی هەبوو لەسەر ئەو دۆخە ئەرێنییەی کە لەنێوان حکومەتی ئێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا درووستببوو و پێچەوانەی ئەو بنەمایانەیە کە لایانەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەری ڕێککەوتوون بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئێراق.
لەبارەی دەرچوونی بڕیاری نەوت و غاز لەلایەن پەڕڵەمانی ئێراقەوە، ڤیان سەبری ئەوەی خستەڕوو، پێویستە بەگوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنەی نێوان لایەنە سیاسیییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێراق هەیە، یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەربچێت و پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی ئێراق ڕەوانەی پەڕڵەمان بکرێت و لەلایەن پەڕڵەمانەوە بەرێککەوتنی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان پەسەندبکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، وەکوو فراکسیۆنی پارتی نیگەرانین لە و ئاڕاستە بیرکردنەوەی کە هەیە، دەستبردن بۆ قووت، مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و پێمانوایە خزمەت بەو بنەمایانە ناگەیەنێت، کە لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێراق لەسەری ڕێککەوتوون. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 652
Escriba su comentario sobre este artículo!