ناوەندی ئەڵمانیی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ ڕایگەیاند، هەنار چەندین سوودی تەندرووستیی هەیە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ڕوەکیی لاوەکیی پۆلیفینۆڵو فلاڤۆنۆید کە بەرەنگاریی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش (LDL) دەبنەوە لە جەستەدا و پارێزگاریی لە دڵ و لولەکانی خوێن دەکەن.
ناوەندە ئەڵمانییەکە دەڵێت: هەنار چەکێکی کاریگەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ترشی لاجیکو پێکهاتەی پۆلیفینۆلی پانیکالاجینی تێدایە کە گرنگن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە.
هەروەک ترشی لاجیک سوودی هەیە بۆ تەندرووستی ڕیخۆڵەکان، هەروەک وەک چۆن کار بۆ بەهێزکردنی دیواری ڕیخۆڵەکانیش دەکات، لە کاتێکدا پێکهاتەی پانیکالاجین پۆلیفینۆڵ کاردەکات بۆ پاراستنی خانە دەمارییەکان و بەم شێوەیەش مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشی بیرچونەوە دەپارێزێت.
جگە لەوەی هەنار پێکهاتەی ڕووەکیی لاوەکیی ئەنتۆسیانینەکانی تێدایە کە هەوکردن و ئازار کەمدەکەنەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 465
Escriba su comentario sobre este artículo!