دەقی پەیامەکەی مەڵبەندی سێی ڕێکخستنی #هەولێر#:
بەبۆنەی 32 ساڵەی ڕۆژی دەرچوونی ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی هەڤاڵان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ڕۆژنامەنوسانی کوردستانی نوێ دەکەین.
ئامانج لە دەرچواندنی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە لەم سەردەمەدا، کە هێشتا ساڵێک بەسەر ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا تێنەپەڕیبوو، بێگومان هەنگاوێکی بوێرانەو دونیا بینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ فەراهەمکردنی سەردەمێکی نوێ بۆ ئازادی ڕادەربڕین و بەدامەزراوەییکردنی میدیاو دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین.
دیارترین شانازی کەڕۆژنامەی کوردستانی نوێی تا ئێستا کە پێ دەناسرێتەوە، کە لەدەرچوواندنی 8835 ژمارەیدا، داهێنەری زمانێکی پاراوی ڕۆژنامەوانی و خوێندگەیەکی گەورەی پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسانیش بووە.
مەڵبەندی سێی ڕێکخستنی هەولێر[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 668
Escriba su comentario sobre este artículo!