دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەلا عەزیزی سەحاف دەکات
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوکار و هاوڕێی دێرینمان هونەرمەند و پێشمەرگە کاک شادمانی مەلا عەزیزی سەحافمان پێ گەیشت بەناوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سەرخۆشی لە خۆمان و کەس و کارو هاوڕێی و هاوکارانی دەکەین، کاک شادمان لە سەرەتاکانی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەڕێکردنی کارە کارگێڕییەکان و لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی هاوکارێکی بەردەوام بوو، لە دەستدانی ئەم هونەرمەندە خەسارەتێکی گەورەیە داواکاراین خوای گەورە بە بەهەشتی شادبکات و سەبووری بۆ کەس و کارو هاوڕێی و هاوخەباتانی.
مەکتەبی ڕاگەیاندن[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 661
Escriba su comentario sobre este artículo!