ڕاگەیێندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (7 و 8 و 9ی شوباتی 2023) ، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەڕمیدەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندرووستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. [1]
#جوتیار عادل#
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
6ی شوباتی 2023
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,103
Escriba su comentario sobre este artículo!