لایەنی ئێرانی دەیەوێت #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک سەرکردەیەکی سەربازی بگەڕێننەوە ناو حیزبەکەی.
لە میانی گفتوگۆکانی ئێرانییەکان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی ئەو حیزبە، پێشنیازی گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگییان کردووە.
پێشنیازەکە بەشێوەیەک بووە، کە لاهور شێخ جەنگی وەک سەرکردەیەکی سەربازی بگەڕێتەوەو پۆستێکی ئەمنی لەناو یەکێتی پێبدرێت.
ئەم پێشنیازە بە فەڕمیخراوەتە بەردەم #بافڵ تاڵەبانی# و تاڕادەیەک ڕازی بووەو باسی لەوەش کردووە، کە لەمەولا متمانە بەناوبراو دەکات، بەڵام تائێستا #14-02-2023# ڕای لاهور شێخ جەنگی لەو بارەوە وەرنەگیراوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 923
Escriba su comentario sobre este artículo!