#پارتی دیموکراتی کوردستان# سێ پێشنیازی بۆ کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە.
پارتی بەم نزیکانە ناوەرۆکی پێشنیازەکان دەخاتە بەردەم لایەنەکان، بۆ ئەوەی لەسەر یەکێک لە پێشنیازەکان ڕێککەوتن بکەن.
یەکێک لە پێشنیازەکان کاراکردنەوەی کۆمسیۆنە بەم پێکهاتەی ئێستاوە بەبێ گۆڕانکاری لە ڕێژەی ئەندامانی حیزبەکان لە ئەنجوومەنی باڵای کۆمسیاران.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە یەکێکی تر لە پێشنیازەکان هێشتنەوەی ئەم کۆمسیۆنەیە وەک خۆی، بەڵام ئەندامی نوێ بۆ کۆمسیارانی کۆمسیۆن هەڵبژێرێت.
پێشنیازی سێیەمی پارتی ئەوەیە، کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان بکرێتە کۆمسیۆن و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 551
Escriba su comentario sobre este artículo!