هۆکاری سەردانەکەی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشوو، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێ.
کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە، بەرهەم ساڵح بۆ پرسی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی سەردانی ئێرانی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین کۆبوونەوەی کردووە.
هەر بەقسەی سەرچاوەکە، ئێران دەیەوێت ئاشتەوایی گشتی لەناو یەکێتی ڕابگەیەنێت و لەو چوارچێوەیەش بەرهەم ساڵح ڕۆڵی هەبێت، تەنانەت ئەگەر هەیە پۆستی باڵا لەناو حیزبەکە وەربگرێت، بێ ئەوەی سەرچاوەکە ئامادەبێت باسی ئەو پۆستە بکات، کە بڕیارە بدرێت بە ناوبراو.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، ئێران دەزانێت بەرهەم ساڵح دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، بۆیە دەیەوێت ڕۆڵی پێبداتەوە و بەرپرسیاریش وەربگرێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 720
Escriba su comentario sobre este artículo!