سەرۆکی فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو شتەکان لە ژورەکانی دەرەوەی پەڕڵەمانی ئێراق ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ دورخستنەوەی ئەو دەنگانەی کە گفتوگۆ دەکەن.
#سروە عەبدولواحید#، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەڕڵەمانی ئێراق لە توێتێکدا ڕایگەیاند، پەڕڵەمانی ئێراق لە قوتابخانەی سەرەتایی دەچێت بەتایبەت لەدوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدرییەکان.
دەشڵێت هەموو شتەکان لە ژوورەکانی دەرەوەی پەڕڵەمان ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ دورخستنەوەی ئەو دەنگانەی کە گفتوگۆ دەکەن، لەبەرئەوەی زیان بە تەندرووستی هەندێک دەگەیەنێت.
بەوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، پەڕڵەمان کۆمەڵێک پەڕڵەمانتاری هاوشێوەی خوێندکاری سەرەتایی دەوێت کە تەنیا بۆ (بەڵێ) دەستیان بەرزبکەنەوە، بۆیە کۆمەڵێک بابەت هەن لە دانیشتنەکانی داهاتوودا قسەیان لەبارەوە دەکەین بۆ ئەوەی جوڵە بخەینە نێو پەڕڵەمان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 782
Escriba su comentario sobre este artículo!