ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی ئێراق بۆ کاروباری دارایی، مەزهەر محەمەد ساڵح، ئاشکرای کرد، بانکی ناوەندیی ئێراق، لەسەردەمی #مستەفا کازمی#، سەرۆکوەزیرانی ئێراق، ساڵی ڕابردوو 2022 پارەی بۆ کڕینی زیاتر لە شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا گواستووەتەوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەموو ئەم پارانە لە ڕێگەی وەسڵی ساختەوە نێردراوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی ئێراق لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی لە تورکیا لە ڕێگەی وەسڵی ساختە و بەبێ هیچ چاودێرییەکی بانکی ناوەندی ئێراق کڕیووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆی نێوان بانکی ناوەندی و یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا ئەنجامی ئەرێنی هەبوو، ئێراقیش ڕێوشوێنی شەفافی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی دۆلار.
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی ئێراق بۆ کاروباری دارایی لە درێژەی قسەکانیدا، وتی ئێراق یەدەگی نەختینی هەیە بە بەهای 115 ملیار دۆلار، هەروەها دیناری ئێراقی بەهێزە، بە بەڵگەی ئەوەی فرۆشی بانکی ناوەندی زۆرە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو وەرەقە سپییەی کازمی پەسەندی کرد، لاواز بوو، دەستکەوتی پێویستیان بەدەست نەهێنا. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 843
Escriba su comentario sobre este artículo!