=KTML_Bold=بەشێک لە بەرپرسانى ئێران، لەگەڵ گەڕانەوەى لاهور شێخ جەنگى و بەرهەم ساڵحن بۆ ناو یەکێتی=KTML_End=
لەنێو بەرپرسانى ئێران تاوەکو ئێستا تەنیا سوپاى پاسدارانى ئێران بە تەواوى پشتگیرى لە #بافڵ تاڵەبانى# دەکەن.
لەسەر ناکۆکییە ناوخۆییەکانى نێو #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# و بوونى هەریەک لە #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# و #لاهور شێخ جەنگى# لەدەرەوەى ئەو حزبە، بەرپرسانى ئێران بۆچوونى جیاوازیان هەیە و بەشێک لە بەرپرسانى ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەوەن ئەو دوو کەسە لەنێو یەکێتى دووبارە ڕۆڵیان پێبدرێتەوە.
لەنێو بەرپرسانى باڵاى ئیران هەر یەک لە سەرۆکى پەڕڵەمان و وەزیرى ئیتلاعات و فەرماندەى فەیلەقى قودس، تەنیا سوپاى پاسداران بە تەواوى پشتگیرى لە بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان دەکات.
کۆمارى ئیسلامى ئێران لەگەڵ ئەوەدایە یارمەتى یەکێتی بدات لە ئاشتەوایکردن لەنێوان سەرکردەکانى ئەو حزبە، بەڵام تاوەکو ئێستاش #18-02-2023# بەتەواوى پشتگیرى سەرۆکى ئێستای یەکێتیى دەکەن بۆمانەوە وەک کەسى یەکەمى ناو ئەو حزبە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 639
Escriba su comentario sobre este artículo!