بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی 8 ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق، هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسێن قەدیمی، خەڵکی شاری چەرداوەڵ لە پارێزگای #ئیلام#، بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، 2ی ڕەشەمەی 2722 (21ی فێبریوەری 2023) ، هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسێن قەدیمی، خەڵکی گوندی (کەلکەل ئاسمان) ی سەربە شاری چەرداوەڵ لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوەی سەردەمی شەڕی 8 ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق لە ناوچەی سنووریی مەیمەک، گیانی لەدەست دا.
جێگای ئاماژەیە کە برایەک و برازایەکی ناوبراویش چەند ساڵ پێش هەر لەو شوێنە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2022 زایینیدا لانی کەم 36 هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی دیکەی شەڕ بوونەتە قوربانی. لە کۆی ئەو 36 کەسە، 6 کەسیان گیانیان لەدەست داوە و 30 دیکە بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە کە 11 کەسیان تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 554
Escriba su comentario sobre este artículo!