ناونیشانی پەڕتووک: هاوژان
ناوی نووسەر: #ڕەند زارعی#
بابەت: ڕۆمان
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: ناوەندی 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2023
هاوژان ڕۆمانێکی کۆمێدییە و باس لە پێکدادانی تێگەیشتنی نێوان نەسڵەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای شۆڕشی 1357 دەکات. نووسەر لە ناساندنی ڕۆمانەکەدا ڕاگەیاند: ئەم ڕۆمانە هەرچەند بە زمانێکی کۆمێدی نووسراوە، بەڵام هەڵگری جۆرێک برین و ژانی هاوبەشیشە کە هەموومان بەشمان پێوەیەتی، ئەویش هاوچارەنووسیی پرس و کۆمەڵگەی کوردە. هەربۆیەش ناوی هاوژانم بۆ ئەم ڕۆمانە دیاری کردووە. ئەم بەرهەمە دووەم ڕۆمانی ڕەند زارعییە. ناوبراو پێشتریش ڕۆمانێکی تری بە ناوی هانا، چاپ و بڵاو کردبووەوە.
هاوژان دەکرێت وەک کورتەڕۆمان پێناسەی بۆ بکرێت کە لە توێی 170 لاپەڕە بۆ جاری یەکەم لە وڵاتی سوید لە ساڵی 2023 لەلایەن ناوەندی 49 کتێبەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 383
Escriba su comentario sobre este artículo!