جۆری وشە:
واتا:
ڕاستاندن
لە وشەی ڕاست بە پاشگری ...اندن وشەی ڕاستاندن درووست کراوە بەرانبەر بە (تصدیق، تایید verification).
بەڕای من وشەیەکی زۆر جوانە. هەمیشەش دەبینین لە فەرمانگەکاندا بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە:
ڕاستاندنی بڕوانامە.
نووسینگەی ڕاستاندن (دفتر تصدیق) .
بەڵگەنامەکان پێویستە ڕاستاندن بکرێن.
بڕوانامەکە ڕاستاندنی بۆ کرا.
***
بەپێی ڕێزمانی کوردی ڕاستاندن خۆی ئەرکی چاوگیش دەگێڕێت و بە خۆی گەردان دەکرێت، لەسەر بنەمای وشەی وەک:
ڕفاندن: ڕفێنرا. پێویست ناکات بڵێین ڕفاندن کرا. هەر وتراوە ڕفێنرا.
برژاندن. گۆشتەکە ببرژێنە. گۆشتەکە برژێنرا. کەس نەیوتووە گۆشتەکە برژاندن کرا.
خەواندن. منداڵەکە خەوێنرا. نەک منداڵەکە خەواندن کرا.
کەوا بێت دەکرێت وشەی ڕاستاندن بە خۆی گەردان بکرێت و بۆ نموونە بگوترێت:
بەڵگەنامەکە ڕاستێنرا. نەک بەڵگەنامەکە ڕاستاندن کرا.
پاسپۆرتەکە دەبێت بڕاستێنرێت. نەک: پاسپۆرتەکە دەبێت ڕاستاندن بکرێت.
ئەمە زۆر کاراسانییە بۆ زمانی کوردی و لە کۆڵی چاوگی یاریدەدەی کردن دەبینەوە. [1]
Nota: Kurdipedia quiere recoger "todas" las palabras y frases de todos los dialectos kurdos. Por favor, ayuda Kurdipedia ...
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 375
Escriba su comentario sobre este artículo!