کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ پزیشکی ئێسک و نەشتەرگەریی ڕووداوەکان دەڵێت: ئاوسانی پاژنەی پێ هۆکاری زۆرە، لە دیارترینیان قەڵەویی و فشاری جەستەیی توند و برینداربوون و هەوکردنەکان.
وتووشیەتی: دەکرێت ئاوسانەکە بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی دەرمانەکانی وەک دەرمانی دژە خەمۆکی و دژە بەرزی فشاری خوێن و کۆرتیزۆن و دژە هەوکردن بێت.
هەروەک لەوانەیە بەهۆی کاریگەریی لاوەکیی سستبوونی درێژخایەنی دڵەوە بێت، یان ئەوەی بەسستبوونی دڵی ڕاست ناسراوە.
هەروەها نەخۆشییەکانی گورچیلە یان جگەر، وەک نەخۆشی بەمۆمبوونی جگەر، دەبێتە هۆی ئاوسانی پاژنەی پێ، جگە لەوەش ئاوسانی پاژنەی پێ لەوانەیە ئاماژەبێت بۆ خوێن مەینێک کە خەریکە دەمارەکان دەگرێت.
بۆیە لە کاتی هەستکردن بەبوونی ئەو حاڵەتە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و هۆکاری ڕاستەقینەی گرفتەکە دەستنیشان بکرێت، بەتایبەت ئەگەر نیشانەکانی تری وەک (تا) و تەنگەنەفەسی لەگەڵدابێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 471
Escriba su comentario sobre este artículo!