جەنگ کوژاوەتەوە، چڵمن بەشوێن داردا ئەگەڕێ.
چڵمن ناوی کەسایەتییەکی ناو ئەفسانەگەلی کوردییە، بەزۆری لەگەڵ کەسایەتی کەچەڵدا دەردەکەوێت، وەک کەسی ترسنۆک لەشەڕ و فێڵباز لە ژیاندا هەیە، لە کۆمەڵگەدا کەسانی ترسنۆک هەن، لەکاتی شەڕدا خۆیان دەشارنەوە، کاتێک شەر دەکوژێتەوە، دێنەمەیدان و خۆیان سووردەکەنەوە و پەلاماری داروبەر دەدەن وەک کەسی ئازا خۆیان دەنوێنن بەڵام وا نییە. یان بە کەسێک ئەوترێ کە دوای بڕانەوەی کارێک، کەسێک هەر بە شوێنییەوە بێت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 590