میدیای تورکیا بڵاویکردەوە کە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بەناوی (دۆغان نورهان) شەهیدکراوە کە ئەندامی کۆنسەی هەواڵگری #پەکەکە# بووە.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، #ئەردۆغان ئوناڵ# کە نازناوی دۆغان نورهانە و ئەندامی کۆنسەی هەواڵگری پەکەکە بووە، لە بۆردومانی سوپا و دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە قەندیل شەهیدکراوە.
ئەو ئاژانسە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەرپرسەکەی پەکەکە هاندەر و دەستپێشخەری هێرشەکەی هەولێر بووە کە تێیدا جێگری کۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر (عوسمان کۆسە) کوژرا.
هەرئەمڕۆ هەینی، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە چەکداریەی کە لە هەولێر بەرانبەر دێپلۆماتکارەکەمان ئەنجامدرا دەستگیرکراون.
ئوناڵ، لە 1990 بۆتە ئەندامی پەکەکە، لە 1994-1998 زیندانی کراوە و دوای ئازادبوونی لە زیندان چۆتە شاخ، هاوکات ئوناڵ ئەندامی هەواڵگری پەکەکە بووە.
ئەم هەواڵەی میدیای تورکیا لەکاتێکدایە کە تائێستا پەکەکە هیچ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی ئەم ئەندامەیەوە بڵاونەکردۆتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 313
Escriba su comentario sobre este artículo!