کاتێ لە ماڵ بێزار دەبم
ناوماڵ و دیکۆر دەگۆڕم
لە کۆمەد و دۆڵابەوە
تا دەگاتە فەرشی بەرپێ
کە لەخۆشم بێزار دەبم
دیسان هەندێ شت دەگۆڕم
قەڵەم، قۆبچە، کراس، دەرپێ
لێ نازانم چ لە شاشەی تیڤی بکەم
دەیان ساڵە
هەمان قوون و هەمان کورسی
هەمان دەنگ و هەمان چەنگ و هەمان چەهرە
و هەمان چەنە و چاوی برسی
شاشەیەکە حوکمە دەبێ هەتا مردن لێ بنۆڕم
دۆش داماوم
قوون و کورسی سەر شاشەکان چۆن بگۆڕم؟
-----
عەبدوڵڵا پەشێو [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 327
Escriba su comentario sobre este artículo!