مەلەکردن ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
لقی سلێمانی یەکێتیی یارییە ئاوییەکان بە پشت بەستن بە چەند ئایەتێکی قورئانی ڕاگەیەنراوێکی لەسەر مەلەکردن لە مانگی ڕەمەزان بڵاوکردۆتەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە ، هیچی تێدا نییە بۆ ڕۆژووەوان کە مەلەوانی بکات لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا جا یەکسانە ئەو گۆمە قووڵ بێت یان نا، ئەوە هەرچۆنێک دەیەوێ مەلەوانی دەکات و خۆی نقوم دەکات لەناو ئاوەکەدا، بەڵام دەبێ سووربێ لەسەر ئەوەی ئاو نەچێتە ناو لاشەی ، ئەوەندەی کە دەتوانێت، وە ئەم مەلەوانیکردنەش کەسی ڕۆژوەوان چالاکدەکات و یارمەتیی دەدات لەسەر ڕۆژوەکەی.[1]