لێکۆڵینەوەکە باس لەوە دەکات، ڕەنگە هێلکە ببێتە هۆکارێکی پێشگریی لە مەترسییەکانی سەر دڵ ئەگەر بەڕێژەیەکی کەم بخورێت، ئەم ئەنجامەش ئەو مشتومڕە بەهێزتر دەکات کە ماوەیەکە لەسەر کاریگەریی هێلکە لەسەر تەندرووستیی هەیە.
لێکۆڵینەوەکە بە سەرپەرشتی د.ئەنجێلا زیڤکۆڤیچ سەرۆکی تاقیگەی زیڤکۆڤیچ لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە، تێیدا ڕای 3042 کەسی ناوچەی ئەسینای، کە تێکڕای تەمەنیان 45 ساڵ بووە، سەبارەت بەخووی خواردنی هێلکەیان لە ماوەی 10 ساڵدا وەرگرتووە.
ڕەخنەی ئەوە لە لێکۆڵینەوەکە دەگیرێت کە بەراوردی کردووە لەنێوان خووەکانی بەکاربردنی هێلکە لەبەرانبەر بەکاربردنی بەرهەمە گۆشتییەکانی وەک لولە قیمە، بەڵام بەراوردی نەکردووە لەنێوان کاریگەرییەکانی هێلکە و سیستەمێکی خۆراکیی گیایی، هەروەک پشتی بە زانیاریی پێدانی کەسی بەستووە لەسەر خووە خۆراکییەکان، کە ئەوەش بەگشتیی زۆر ورد نییە.
لێکۆڵینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی نێوان 4 بۆ 7 هێلکە لە هەفتەیەکدا کەمتر مەترسیدارە بۆ تەندرووستیی دڵ بە بەراورد بە خواردنی گۆشتی پرۆسێس کراو، هەروەها خواردنی تەنیا (1 بۆ 3) هێلکە لە هەفتەیەکدا کاریگەریی سوودبەخشی هەیە لەسەر دڵ. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 670
Escriba su comentario sobre este artículo!