لە (43) هەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا بە شکۆوە یادی قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە دەکەینەوە، کە لە سەدەی بیستەمدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی عێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و پاکتاوی ڕەگەزی هاتن.
کوردانی فەیلی مێژوویەکی دێرینیان هەیە و پێکهاتەیەکی گرنگی عێراق و کوردستانن، هەر لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە ستەمی زۆریان بەرامبەر کراوە، بە چەندین قۆناغی جیاواز دووچاری (دەربەدەری و ڕاگواستن و بێسەروشوێنکردن) بوونەتەوە و بێبەشکراون لە هەبوونی ناسنامە و مافە سەرەتاییەکانی ژیان.
ئەرک و بەرپرسیاریەتییە لەسەر حکوومەتی عێراق، کە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانییانی ئەم تاوانە بکاتەوە، هەروەها گرنگە بەدواداچوونێکی زانستی و ئەکادیمیانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بکرێت بۆ بە دۆکیۆمێنتکردن و نووسینەوەی مێژووی کوردانی فەیلی و ئەو قوربانییانەی کە لەپێناو بوونیان بەخشیوویانە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردانی فەیلی و سەربەرزی بۆ کەسوکارەکانیان. [1]
#شێخ جەعفەر#
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#04-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 539
Escriba su comentario sobre este artículo!