بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا #مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای ئایینی و زانای ناودارو یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی هەولێرو بەڕانەتی (مامۆستا مەلا تەیب بەحرکە) م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم.
مامۆستا مەلا تەیب بەحرکە یەکێک بوو لە زانا ناودارەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناوچەکە، ڕۆڵێکی دیارو بەرچاوی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا، گیان لەدەستدانی زیانێکی گەورە بوو، دڵگران و خەمبارین، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 639
Escriba su comentario sobre este artículo!