#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری نوێ لەبەرانبەر تیمی یەکێتی نیشتمانی لە کابینەی نۆیەم دەگرێتە بەر و بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانیش تەنیا یەک مانگی داناوە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە #06-04-2023#ی ئەنجوومەنەکە، باسی بابەتی ناڕەزایەتییەکانی تیمی یەکێتی و بەشدارینەکردنیان لە کۆبوونەوەکان کراوە.
لە کۆبوونەوەکان مەسرور بارزانی جارێکی تر جەختیکردووەتەوە، کە دەبێت تیمی وەزاری یەکێتی پابەندبن بە دەوامی خۆیان چ لە وەزارەتەکان، چ لە ئەنجوومەنی وەزیران، بۆیە ئەگەر لە ماوەی ئەم مانگەدا پابەند نەبن، ئەوە ڕێکاری نوێیان لەبەرانبەر دەگرێتەبەر، بەبێ ئەوەی وردەکاری ڕێکارەکە بخاتەڕوو.
پارتی بڕیاریداوە جارێکی تر دەستپێشخەری بکات بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 687
Escriba su comentario sobre este artículo!