لە دوای بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# و مەترسی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە وایکرد کە بەردەوام چاودێری دۆخەکە بکەم، هەر لەو چرکە ساتەوە و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەم پەیوەندییەکانی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ڕێگرتن لە تەشەنە سەندنی گرژییەکان، ئیدانەی ئەو ڕووداوەی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری شاری سلێمانی و خەڵکە تێکۆشەرەکەی دەکەم، وڵاتانی دراوسێ دەبێت لە ڕێگەی دیالۆگ و کەناڵە ڕەسمیەکانەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، داواکارم لایەنە سیاسییەکانیش لە هەرێمی کوردستان دان بەخۆیاندا بگرن تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەون. پێویستە هەڤاڵانمان لە ڕۆژاوا بە ورریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بزانن کە دۆخی ئێستای سلێمانی وەک پێشتر نییە و ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی دوو هەلیکۆپتەرەکە و ڕووداوەکەی دوێنێ #07-04-2023# بەرەنجامی ئەو شێوازی سیاسەتکردنەیە کە ئێستا لە سلێمانی دەگوزەرێت.
ڕابردوو سەلماندوویەتی کە هاوکاریکردنی خوشک و براکانمان لەهەر پارچەیەکی کوردستان بە ئەرکی نەتەوەیی خۆمان زانیوە، بەڵام ناکرێت خەڵکی کوردستان باجی هەڵە و عینادی سیاسییەکان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کاری نا عەقڵانی بدەن و بە دروشمی موزەیەفی کوردایەتی ختوکە بدرێن، یەکتر تەخوین کردن و موزایەدەی سیاسی خزمەت بە هیچ لایەک ناکات، ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتیی لەسەر شێوازی حکومڕانی و ئیدارەدانی سلێمانی گەیشتۆتە ئاستی لێکترازان، ئەوانەی بەڕاستی خەمی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیانە و لە هەستیاری ئەم قۆناغە تێدەگەن بەتایبەت کە ئێستا ڕێککەوتنێک لە ئارادایە لەگەڵ #بەغدا# کە هەنگاوێکە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و باشبوونی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و مووچەخۆران، دەبێت باش بزانن کە لە ئێستادا دەستبەردار بوون لە تاکڕەوی سیاسی و لێکتێگەیشتن و کاری پێکەوەیی بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان بە گشتی و دۆخی نا ئارامی سلێمانی بەتایبەتی لە هەموو شتێک گرنگترە. نابێت ڕێگە بدەین ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و دۆخی بازاڕ و کاسبکاران و ئاشتی کۆمەلایەتی تێک بچێت، سلێمانی و خەڵکە تێکۆشەرەکەی قوربانی زۆریان داوە، شایەنی ئەوە نین لەوە زیاتر سزا بدرێن و لەو نا ئارامییەدا بمێننەوە. [1]
#لاهور شێخ جەنگی#
هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 602
Escriba su comentario sobre este artículo!