یەکێتی نیشتمانی بە دوو ئاڕاستە دەستی بە هەوڵ کردووە، بۆ ئەوەی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر فڕۆکەخانەی #سلێمانی# لەلایەن تورکیاوە هەڵگیرێت.
هەوڵی یەکەمی لە #بەغدا#وە و لە ڕێگەی سەرۆکایەتی کۆمارەوەیە، کە دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە باوەڕ بە تورکیا بهێنێت، ئەو بڕیارەی لەبارەی قەدەغەکردنی گەشتەکان بۆ سلێمانی دەریکردووە هەڵیوەشێنێتەوە.
هەوڵی دووەمی لە ڕێگەی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوەیە، کە لە دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی ئەمریکای دەستی بە هەوڵ کردووە، ئەویش لەپێناوی هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی تورکیا.
یەکێتی پێشتر لەو باوەڕەدا نەبووە تورکیا بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، بۆیە بەو بڕیارە شپرزە بووە و دەیەوێت بەزووترین کات کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەربکات. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 723
Escriba su comentario sobre este artículo!