=KTML_Bold=تورکیا، هێڵی بازرگانی ”تورکیا، ئورمییە- باشماخ” دادەخات=KTML_End=
دوای داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی ئەو فرۆکانەی لە فڕۆکەخانەی #سلێمانی#یەوە دەفڕن. تورکیا سزایەکی نوێ بەسەر ناوچەی سلێمانیدا دەسەپێنێت.
تورکیا هەڕەشەی لە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە و دوای داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئەو هێڵە بازرگانییەش ڕادەگرێت کە لە ڕێی ترانزێتەوە کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ دەروازەی باشماخ دەهێنرێت.
ئەو هێڵە بازرگانییەی لەنێوان تورکیا و باشماخ هەبووە لە ڕابردوودا یەکێک بووە لە کێشەکانی نێوان بەرپرسانی حکومەت و ئیدارەی دەروازەکە.
بەپرسانی حکومەتی هەرێم، پێیان وابووە کە داهاتی ئەو کەلوپەلانە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
لە ڕابردووشدا بڕیار بوو هێزێکی هاوبەشی حکومەت بنێردرێت بۆ خاڵە سنوورییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکڕدنی دۆخەکە، بەڵام بە پێی لێدوانی پێشتری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، #قوباد تاڵەبانی# ئاگاداریکردوونەتەوە جوڵاندنی هێز بۆ خاڵە سنوورییەکان شەڕی ناوخۆی لێدەکەوێتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 442
Escriba su comentario sobre este artículo!