ناونیشانی پەڕتووک: قەیسەریی کفری
ناوی نووسەر: سوهێل خورشید عەزیز (شەماڵ) - محەمەد سۆران غازی
شوێنی چاپ: #کفری#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=باسی پەڕتووک:=KTML_End=
ئەم پەڕتووکە پڕ بایەخە بەشێوەیەکی ورد و پشتبەستن بە بەڵگەنامەی دەوڵەتی عوسمانی و نەخشەی سەردەمی عوسمانی و بەریتانی و سەرچاوەی باوەڕپێکراو و زۆر بەئەمانەتەوە نووسراوە. ئەم پەڕتووکە لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت، لە بەشی یەکەمدا باس لە مێژوویی درووستبوونی قەیسەرێیەکە دەکات و گرنگی و بایەخی ڕووندەکاتەوە، بڕبڕەی پشتی هەر وڵاتێک بازرگانییە، شاری کفریش بە حوکمی پێگەکەی بازرگانیەکی کە کەوتبووە سەر ڕێگای بازرگانی «بەغدا و ئەستەمبوڵ و کەرکووک» و بازاڕەکە زۆر گرنگ بووە، بە جۆرێک میوانخانە و حەمام و مزگەوت و شوێنی تەوێڵە بۆ ڕاگرتنی وڵاخەکان هەمووی تێدابووە. لە خالێکی تری ئەم بەشە باس لە بارودۆخی بازاڕەکە دەکات لەسەردەمی «عوسمانی- پاشاییەتی- کۆماری- هەرێمی». لە بەشی دووەمی پەڕتووکەکەدا پێکهاتەی قەیسەڕەکەی بەجوانی ڕوونکردۆتەوە و جیای کردۆتەوە لەیەکتر، سەبارەت بە بەشی کۆتایی مامۆستا شەماڵ کارێکی گرنگ و پیرۆزی ئەنجامداوە، ئەویش درووستکردنی پەیکەری قەیسەرییەکەیە. بە شێوازێکی ورد و جوان کە دووکانەکانی لەیەکتر جیاکردۆتەوە و کە بازاڕی کوردەکان لە کوێ بووە و جوولەکەکان لە کوێ بووە و هتدد.
مامۆستا دەستی خستۆتە سەر ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی وێران بوونی بازاڕەکە و بەداخەوە ئێستا 2023 بازارەکە لە لێواری مەرگدایە و پێویستی بە ئاوڕدانەوەی هەنووکەیی هەیە تاوەکوو دووبارە سەرلەنوێ ببوژێتەوە. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 234
Escriba su comentario sobre este artículo!