هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحمەتی، کە لە بەنداوی عەباس ئاوای بانەدا خنکاون، دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی خاکەلێوەی 2723 (6ی ئەپریلی 2023) ئەفشین فەلاحی تەمەن 22 ساڵ و مەهدی ڕەحمەتی تەمەن 23 ساڵ، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە بەنداوی عەباس ئاوادا خنکان.
هەوڵی مەلەوانانی شاری بانە و تیمی یارمەتی هێندراو لە شاری سنە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتژمێر 8ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە و هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەر لەم ڕاستایەدا باوکی ئەفشین فەلاحی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆیییەکان ئاماژەی بەوەداوە کە کوڕەکەی کۆڵبەر بووە و پێشتریش بۆ گواستنەوەی کاڵا لەم سەر بۆ ئەو سەری بەنداوی عەباس ئاوا کەڵکی لە بەلەم وەرگرتبوو. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 549
Escriba su comentario sobre este artículo!