#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کردنەوەی ئاستمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی #سلێمانی# پێشنیازێکی بۆ ئەو وڵاتە کردووە.
قوباد تاڵەبانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە #بەغدا#، پێشنیازێکی بۆ ئەو وڵاتە کردووە.
پێشنیازەکە ئەوە بووە، کە تورکیا لیژنەیەکی سیاسی و ئەمنی و هەواڵگری پێکبهێنێت و بێنە سلێمانی و لێکۆڵینەوە لەو گومانانە بکەن، کە لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەیانە.
تەنانەت لە پێشنیازەکەدا باسی لەوەش کردووە، کە لیژنەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک دەتوانن بمێننەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بن، بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان نەمێنێت.
لەبارەی وەڵامی تورکیا بۆ پێشنیازەکە، سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە، ئەو بەرپرسەی تورکیا دەسەڵاتی بڕیاردانی نەبووە و تەنیا وەک ڕاوێژ و گوێگرتن هاتووە و بڕیارە ناوەرۆکی پێشنیازەکە ئاڕاستەی سەرووی خۆی بکات. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 428
Escriba su comentario sobre este artículo!