دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە #11-04-2023#، لە کۆشکی سەلام لە #بەغدا#، میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد کە پێکهاتبوو لە سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سوودانی، و هەر دوو جێگرانی سەرۆک وەزیر و وەزیرەکان و لێپرسراوانی باڵا.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی و گرنگترین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ژینگەیی و خزمەتگوزارییەکان کرا، بە ئاماژەدان بە پێویستی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان کاری لە پێشینە بێت، هەروەها دوپات لە گرنگی پەلەکردن لە پەسندکردنی بودجەی گشتی، کە شایستە نیشتمانییەکان بەدیبێنێت و ئاسانکاری بکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خزمەتگوزاری و بەرنامەی کاری حکومەت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 508