هاوسەری ئەو پارێزەرەی شەوی ڕابردوو #14-04-2023# ڕفێنرا دەڵێت (پێنج کەس لەناو بازاڕی گەڕەکی ڕاپەڕین، بەبەرچاوی خەڵکەوە هاوسەرەکەمیان ڕفاندووە و خەڵتانی خوێنیان کردووە).
بە وتەی هاوسەری پارێزەر #محەمەد یابە سۆفی#، ئەو کەسانەی هاوسەرەکەی ئەویان ڕفاندووە کەسانی دیارن و خەیلانین بەڵام تا ئێستا 15-04-2023 دەستگیرنەکراون. چونکە ئەوانە چەکدارن.
پارێزەرێک محەمەد سۆفی یابە، شەوی ڕابردوو 14-04-2023 لەلایەن چەند کەسێک دەڕفێنرێت و سووکایەتی پێدەکرێت و هەڕەشەی کوشتنی ماڵ و منداڵەکەشی دەکەن ئەگەر سکاڵا بکات.
ئەو پارێزەرە وتیشی هەر کە گەیشتمە شوێنی دیاریکراو دەستیان بەستمەوە و لێیاندام. لوت و ددان و سەریان شکاندم و سەریان تاشیم، ئەو چەکدارانە مقەست و چەقۆیان هێنابوو هەتا گوێم ببڕن و هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکانیشیان لێ کردم.
ئاماژەی بەوەشکردووە ماوەی سێ کاتژمێر ئەشکەنجە دراوم و ئەو کەسانەی سزایانداوە نیازیان بووە بیکوژن.
ئەو پارێزەرە دەڵێت: لە ڕێگەی پێدانی چەند بەڵێنێکەوە، ئەو چەکدارانەی ڕازیکردووە نەیکوژن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 563
Escriba su comentario sobre este artículo!