ناوەندی کاروباری یاسایی ( ی.ن.ک) سەبارەت بەڕفاندن و ئەشکەنجەدانی پارێزەرەکەی #هەولێر# بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەناوی ناوەندی کاروباری یاساییەوە زۆر بەتوندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکەین کە لە شاری هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی لە یاسا دەرچوو بە درندانە ترین شێوە بەرانبەر بەپارێزەری ڕاوێژکار (#محەمەد یابە سۆفی#) ئەنجامیانداوە. ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دیارە ئەم تاوان و تیرۆری کەسایەتیە بەرامبەر پارێزەری ناوبراو ئەنجام نەدراوە بەتەنها بەڵکو دەستدرێژی کردن بوە بۆ سەر کۆی دەسەڵاتی دادوەریی و سەروەری یاسا لەهەرێمدا، هەروەک لە ماددەی (22) یاسای کاری پارێزەرایەتی دا بەڕونی هاتوە (دەستدرێژی کردنە سەر پارێزەر وەک دەستدرێژی کردنە سەر دادوەر وایە ) .داواشیانکردووە، لایەنی پەیوەندیدار هەڵوێستی جدییان هەبێت بەرانبەر بەسزاگەیاندنی بکەرانی ئەو تاوانە، تاوەکو تاوانی لەوجۆرە دوبارە نەبێتەوە و جارێکی دی دەسەڵاتی دادوەری هەرێم نەبێتە جێگەی پرسیار. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 650
Escriba su comentario sobre este artículo!