نووسەر: #دڵدار داڵەڕێ#
نووسینەوەی ئەم چیرۆکە کاتێکی زۆری ویست، لەبەر ئەوە نا کە ئاڵۆز بێت، بەڵکوو بەهۆی دۆخە سەختەکانەوە بوو کە ڕێوار تێیکەوتووە. ڕێوار کە کارەکتەری سەرەکی ناو ڕۆمانی نیوەمرە، لە کۆتاییدا پێمان دەڵێت؛ بۆ ئەوەی بەڕاستی هەست بە عیشق و کوردبوون بکەیت، دەبێت سەرەتا ئەزموونی ئازارێکی گەورە بکەیت
ڕێوار لە گوندێکی دوورەدەست دەژیێت، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر هیچ شتێکی دەرەوەی گوندەکەی هەبێت، هەڵدەستێت بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت کە خۆیشی ناوەکەی نازانێت. ئەو کەسەی تەنیا لە خەوندا بینیوە کە بانگی دەکات. ئەوەی لە خەوەکەدا دەیبینێت، کچێکی شۆخوشەنگی دیلکراوە. لەبەر جوانییەکەی ناوی دەنێت نێرگز. پێ بە پێ و چیرۆک لە دوای چیرۆک دەگەڕێت، سەر دەکات بە کۆڵانەکانی مێژوو. بەڵکوو ئەوەی بینیویەتی لە ڕاستیدا هەبێت و بیدۆزێتەوە.
ڕێوار دوای ئەوەی بۆ گەڕان بەدوای نێرگزەکەی گوندەکەی بەجێ بەهێڵێت و ڕوو لە شار دەکات. لە شەو و ڕۆژێکدا ژیانی بەتەواوی دەگۆڕێت...
لە خەوێک بۆ عیشق، لە عیشقەوە بۆ نیشتمان و پرسە گرنگەکە...! [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 93
Escriba su comentario sobre este artículo!