هەمووان لە ژیاندا ڕەنگە کۆمەڵێک نهێنیمان هەبێت و حەز نەکەین هەمووان پێی بزانێت، هەر بۆیە دەبێت بزانیت ئەو نهێنییە لای کێ باس دەکەیت و کێ شایەنی متمانەیە.
=KTML_Bold=ماڵپەڕیی cosmopolitan چەند جۆرێکی خەڵکی بڵاوکردووەتەوە کە نابێت نهێنییەکانی خۆتیان لا بدرکێنیت.=KTML_End=
1. ئەو کەسەی نهێنی چواردەورەکەی لای تۆ باس دەکات، واتای ئەوەیە نهێنی تۆش ناپارێزێت.
2. کەسێک کە هەوڵدەدات بەدوای خاڵی لاوازت بگەڕێت بۆ ئەوەی لە دژی تۆ بەکاریبهێنێتەوە.
3. ئەو کەسانەی لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا دەگۆڕێن، بەڵێنەکانیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەمێنێتەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ تۆدان.
4. ئەو کەسەی هەوڵدەدات تۆ کۆنترۆڵ بکات و هەموو ڕەفتارێکت لەژێر دەستی ئەودا بێت، ئەم کەسانە نهێنییەکانت لە دژی تۆ بەکاردەهێننەوە.
5. ئەو کەسانەی لەگەڵ دڵخۆشییەکانت ئاهەنگ دەگێڕن و لەگەڵ خەمەکانت نین. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 485
Escriba su comentario sobre este artículo!