بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزاری #سلێمانی# ئاشکرایدەکات، لە ڕۆژانی جەژندا 75 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانییان کردووە و چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە 100 هەزار گەشتیار.
ئارام شوانی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتى، 90%ی ئەو گەشتیارانەى لە ڕۆژانی جەژندا هاتونەتە سلێمانی، خەڵکی ناوەڕاست و باشووری ئێراق بوون.
بەوتەى شوانى، خاوەن ڕێستۆرانت و چێشخانەکان و مۆڵەکان سوودمەندی سەرەکی بوون و توانیویانە داهاتێکی باشیان دەستبکەوێت و بەگشتی داهاتی گەشتیاری لەم جەژنەدا حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بوەو 75 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی و هەر گەشتیارێک بەگشتی 100 دۆلارى خەرجکردووە.
ئەوەشى وتوە، چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ژمارەى گەشتیاران بگاتە 100 هەزار و بەوپێیەش داهاتەکەی دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 442
Escriba su comentario sobre este artículo!