بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی #هەڵەبجە# هۆبەی تاقیگەکان لە ئاگاداریەکدا داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکات کە لە کاتی هەبوونی هەر نیشانەیەکی نەخۆشی (هەوکردنی پەردەکانی مێشک) لە منداڵەکانیان بە هیچ جۆرێک دەرمانی ئیلتیهاباتیان نەدەنێ و سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکان نەکەن.
دەقی ئاگاداریەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە-هۆبەی تاقیگەکان:
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە-هۆبەی تاقیگەکانەوە
ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکەین کە لە کاتی هەبوونی هەر نیشانەیەکی ئەم نەخۆشییە لە منداڵەکانیان (نەخۆشی هەوکردنی پەردەکانی مێشک) تکایە بەهیچ جۆرێک سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکان مەکەن یاخود گەر سەردانیشتان کرد بەهیچ جۆرێک دەرمانی ئیلتیهابات (Antibiotic) وەرمەگرن لەبەر ئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی عیلاجی التیهابات ڕێگاو شێوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە ئاسان نابێت و ناتوانرێت دەستنیشانی بکەین بەهۆکاری کاریگەریی دەرمانی بەکار هێنراو لەبەرئەوە ناتوانین دەستنیشانی ئەم نەخۆشییە بۆ هیچ نەخۆشێک بکەین کە پێش سەردانیکردنی بۆ نەخۆشخانەکانمان دەرمانی دەرەوەی بەکارهێنابێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 458
Escriba su comentario sobre este artículo!