هەندێک لە خانمان گرفتی چەوری سەر پێستیان هەیە و بە سرووشتی خۆیان بەو شێوەیەن، ئەمەش زۆرکات پێستیان تووشی هەوکردن دەکات و چارەسەری کاتی دەوێت، بەڵام چەند ڕێگەیەکی ئاسان هەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چارەسەری بکەیت.
1. پێستت خاوێن بکەرەوە، ڕۆژی سێ جار، چونکە مانەوەی پیسی لەسەر پێست دەبێتە هۆی داخستنی کونیلەکان و درووستبوونی زیپکە، پێویستە ئەو ماددە پاککەرەوەی بەکاریدەهێنیت چەوری تێدا نەبێت.
2. پێستت شێداربکەرەوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک کەس پێیانوایە نابێت پێستی چەوری شێداربکرێتەوە، بەڵام ئەمە هەڵەیە، شێدارکردنەوە گرنگە بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێستت دانەخرێن.
3. تۆنەر بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی چەوری زیادەی سەر پێستت لابچێت، باشترین تۆنەریش ئاوی گوڵی سرووشتییە.
4. دەست مەدە لە ڕوخسارت، بۆ ئەوەی بەکتریای بۆ نەگوازرێتەوە و هەوکردن لەسەر پێستت درووستنەبێت.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە خۆت بەدووربگریت لە خواردنی چەور و شیرینی و کاربۆهیدرات، لەبری ئەوە سەوزە و میوە زۆر بخۆ. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 524
Escriba su comentario sobre este artículo!