وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، #قوباد تاڵەبانی# پەیوەندی بە بەڕێوەبەرانی تەندرووستیی #سلێمانی# و #هەڵەبجە#وە کردووە و پشتیووانی بۆ دەربڕیون.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەت ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی پەیوەندی بە بەڕێوەبەرانی تەندرووستیی سلێمانی و هەڵەبجەوە کردووە و پشتیووانی بۆ دەربڕیون.
جەختیشی کردەوە، قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە هەموو هاوکارییەکی تەندرووستی سلێمانی و هەڵەبجە بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە چەند ڕۆژێکە ڕوویان لە زیادبوونکردووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 391
Escriba su comentario sobre este artículo!