شکانی نینۆکەکان و نەرمبوونی لە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارە، کە دەکرێت هەندێکیان پەیوەندیان بە تەندرووستییەوە هەبێت و نابێت پشتگوێیان بخەیت.
=KTML_Bold=لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە نینۆکەکانت درێژنابنەوە:=KTML_End=
1. بوونی گرفت لە جگەر، سییەکان، دڵ، کە دەبێتە هۆی ئەوەی نینۆکەکان گەشەیان نائاسایی بێت و تووشی شکانەوە بێت.
2. نا تەندرووستیی سیستمی خۆراک و بایەخنەدان بە زینک، ئاسن، پرۆتین و ڤیتامینەکان، کە لە برۆکلی و پاقلەمەنییەکان و گۆشتدا هەیە.
3. بایەخنەدان بە نینۆکەکان و دانانی نینۆکی دەستکرد، کە وادەکات نینۆک تووشی نەرمبوون، هەوکردن و کەڕو و تەنک بوونەوە ببێت.
4. بەکارهێنانی نینۆکەکانت بۆ کردنەوەی کەلوپەل و یان هەر شتێکی دیکە.
5. بەکارهێنانی ماددەی پاککەرەوە بە بێ دەستکێش یان بەرکەوتنی ماددەی کیمیایی بە نینۆکەکانت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 659
Escriba su comentario sobre este artículo!