ناو: مەحمود
نازناو: مام سۆفی
ناوی باوک: سەلیم
ساڵی لەدایکبوون: 1921
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-04-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #ورمێ# #هاوشار#
شوێنی شەهیدبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
بەتەمەنترین پێشمەرگە کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ #24-04-2023# (مام سۆفی مەحمود)، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و خەباتگێڕی دێرینی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای 77 ساڵ لە ژیانی پێشمەرگایەتی، لە تەمەنی 102 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و گەیشتە کاروانی نەمران.
مام سۆفی سەرباری زۆری تەمەن و سەختی ژیانی بەڵام هەرگیز بەرانبەر داگیرکەراندا نەچەمایەوەو بەسەر چەندین سەختی و مەترسیدا زاڵبوو، ویست و مۆڕاڵ و باوەڕی مام سۆفی بۆ دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی وەکوو شاخە سەرکەشەکانی کوردستان بەرز و باڵابوون.
77 ساڵ لەمەوبەر تەنیا مانگایەکی هەبوو فرۆشتی و دای بە بڕنەوێک و لەشانی کرد و چووە مەهاباد و بوو بە پێشمەرگەی کۆماری میللی کوردستان و تا دوا هەناسەش مام سۆفی هەر بە درێژە دەری ڕێبازی کۆمار مایەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 544
Escriba su comentario sobre este artículo!