=KTML_Bold=گرفتی پارە لە بانکەکانی سلێمانی، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی بۆ پێنجشەممە دواخست=KTML_End=
بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە، #02-05-2023#، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت دابەشبکرێت. بەڵام دابەشکردنەکە دواخرا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، #04-05-2023#.
بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانان پارەکە دەخەنە سەر ئەژمارێک و لە ڕێگای بانکەوە مووچە دەدرێتە پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان. بەڵام گرفتی کەمی سیولە لە بانکەکانی سنووری پارێزگای #سلێمانی# هەیە و دابەشکردنەکە دواخراوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 04-05-2023.
لە بانکەکانی سلێمانی و #چەمچەماڵ# و #هەڵەبجە# و #کەلار# و #ڕانیە# کە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی لێ دابەشدەکرێت سیولەی پێویست بەردەست نەبووە. ئەو پارەیەی لە بانکەکاندا هەبووە بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان تەرخانکراوە و هاوپەیمانان نەیانویستووە گرفتی دارایی نێوان سلێمانی و #هەولێر# لە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان ڕەنگبداتەوە. مووچەی سنووری هەولێر پێش سلێمانی بکەوێت.
هاپەیمانان مانگانە نزیکەی 27 ملیۆن دۆلار وەکوو مووچە بۆ 15 لیوای هاوبەش دابین دەکەن کە 44 هەزار پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 362
Escriba su comentario sobre este artículo!